ئەردۆغان هەڕەشەی دروستکردنی چەند شارێک لە رۆژئاوای کوردستان دەکات

لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی لە ئیستانبوڵ

سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی چەند شارێك بۆ ئاواره‌كانی سووریا له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌كات. 

سەرۆک کۆماری تورکیا لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی لە ئیستانبوڵ رایگەیاند: داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هاوکار بن. 

هه‌روه‌ها ئەردۆغان دووپاتیکردووەتەوە ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانیان هاوکار نەبن، ئەوا خۆیان بڕیار لەسەر دروستکردنی چەند شارێک لە نێوان سەرێکانی و گرێ سپی بۆ لەخۆگرتنەوەی ئاوارەكانی سووری دەدەن.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه‌ و ره‌وشی ئێستا ناوچه‌كه‌ و  پرسی ئاواره‌كان، گفتۆگۆ بكه‌ن.