ستیڤن منوچن: ئه‌مه‌ریكا لیستی سزاكانی توركیا ده‌پارێزێت تاوه‌كو له‌كاتی پێویستدا به‌كاریان بهێنێت

به‌ڵام تا ئێستا ڕازین له‌سه‌ر ئاگربه‌سته‌كه‌ی سوریا

ستیڤن منوچن ، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ێنێ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لیستی تایبه‌تی سزاكان بۆ سه‌ر توركیا ده‌پارێزێت تاوه‌كو له‌كاتی پێویستدا به‌كاریان بهێنێت، به‌ڵام تا ئێستا ڕازین له‌سه‌ر ئاگربه‌سته‌كه‌ی سوریا كه‌ بووه‌ هۆی لابردنی سزاكانی سه‌ر توركیا.

منوچن له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌ سعودیه‌ گوتی: ئه‌گه‌ر ئاگربه‌سته‌كه‌ی سوریا به‌باشی به‌ڕێوه‌ نه‌چێت ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت.

گوتیشی : هێشتا لیستی سزاكانمان لایه‌، هیچ شتێك نییه‌ وام لێبكات بڕوا بكه‌م به‌كاریان ده‌هێنین، پێم وایه‌ ڕازین له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی شته‌كان.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا