سه‌رمایه‌دارێكی رواندز قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی خه‌ڵات كرد

بۆساڵی پێنجه‌مه‌ له‌سه‌ریه‌ك خاوه‌نی هه‌وارگه‌ی پانكی گه‌شتیاری خه‌ڵاتكردنی قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رواندز ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی

خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی به‌ڕێز (حازم كورده‌)به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری هه‌وارگه‌ی پانكی گه‌شتیاری ڕواندز (شنگلبانه‌) به‌سه‌ر قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی ۳۱ / ۱۰ / ۲۰۱۹ به‌مه‌به‌ستی هاندان ورێزگرتن له‌هه‌وڵ و كۆشش و شه‌ونخوونی قوتابییان له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی به‌رز له‌خوێندن،حازم كورده‌ خاوه‌نی هه‌وارگه‌ی پانكی گه‌شتیاری به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رواندز و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی ڕواندز، قوتابییه‌یه‌كه‌مه‌كان خه‌ڵات كران.به‌ڕێز(حازم كورده‌ خاوه‌نی هه‌وارگه‌ی پانكی گه‌شتیاری له‌مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تدا قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغه‌كانی ۹ی بنه‌ڕه‌تی و ۱۲ی ئاماده‌یی به‌هه‌ردووبه‌شی زانستی و وێژه‌یی و قوتابییانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان خه‌ڵات كران، ئه‌وانه‌ی له‌ساڵی خوێندنی (۲۰۱۸ - ۲۰۱۹) پله‌كانی یه‌كه‌م تاوه‌كو سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنابوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێزگرتنێك و ده‌ستخۆشیه‌ك له‌و قوتابییانه‌ كه‌ توانیان ئه‌و ئه‌نجامه‌ باشانه‌ له‌خوێندن به‌ده‌ست بهێنن.ژماره‌ ئه‌و قوتابییانه‌ی خه‌ڵاته‌كانییان پێدرا به‌گشتی (۱۷)قوتابی بوون، هه‌روه‌ها له‌و مه‌راسیمه‌دا په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی رواندزیش هاوكارمان بوون به‌موزیك و سرودوگۆرانی، له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ژماره‌ك له‌به‌رپرسانی حكومی و حزبی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌یی و سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایان و قوتابییان به‌شداربوون.

 شایانی باشه‌ بۆساڵی پێنجه‌مه‌ له‌سه‌ریه‌ك خاوه‌نی هه‌وارگه‌ی پانكی گه‌شتیاری خه‌ڵاتكردنی قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رواندز ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی .

سه‌رچاوه‌/ ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ڕواندز

كوردستان تیڤی/ كامران

KTV

KTV

KTV

KTV

KTV

KTV

KTV

KTV

KTV

KTVKTV