هه‌وره‌تریشقه‌ (هه‌وره‌بروسكه‌) چۆن رووده‌دات و چۆنیه‌تی خۆپاراستن لێی

به‌(11) هه‌نگاو خۆت له‌ لێدانی بروسك بپارێزه‌

هه‌وره‌تریشقه‌ (هه‌وره‌بروسكه‌)، بریتییه‌ له‌ده‌ركه‌وتنی رووناكییه‌كی له‌ناكاو و زۆربه‌هێز له‌ئاسماندا، ئه‌مه‌ش له‌ ئاكامی خاڵیبوونه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با رووده‌دات له‌كاتی به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان دوو بارسته‌ هه‌ور، كه‌ یه‌كێكیان هه‌ڵگری بارگه‌ی پۆزه‌تیڤ (+) و ئه‌وی دیكه‌شیان نێگه‌تیڤ (-)ـه‌.

زۆرجار وا رێكده‌كه‌وێت له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی گێژه‌ڵووكه‌ی بروسكدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا بیت، ئاخۆ له‌كاتی ئاوا مه‌ترسیداردا چی بكه‌ین تا ژیانی خۆمان بپارێزین؟

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ خۆپاراستن له‌ هه‌وره‌تریشقه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌:

ده‌ستبه‌جێ ته‌له‌فۆن و مۆبایله‌كه‌ت دابخه‌.

ئه‌گه‌ر له‌ژێر یان له‌نزیك دارێكی درێژ و ته‌نیا بوویت خێرا لێی دوور بكه‌وه‌.

له‌نزیك ستوونه‌كانی كاره‌با و ته‌له‌فۆن و تاوێره‌كانی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن دوور بكه‌وه‌.

له‌ شوێنی به‌رز مه‌وه‌سته‌.

ئه‌گه‌ر له‌ ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی بیت ئه‌وا تا بكرێت دوور بكه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌ داری به‌رزی لێیه‌، هه‌وڵبده‌ بگه‌یته‌ ناوچه‌یه‌كی ده‌شتایی و نزم كه‌ دره‌ختی باڵا نزمی لێبێت.

تا بكرێت نه‌چیته‌ رووبه‌ره‌ كراوه‌كان، ئه‌گه‌ر به‌ناچاری له‌ شوێنێكی وا بوویت، ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر رووی زه‌وی پاڵكه‌وه‌، یان لانیكه‌م دابنیشه‌ و نه‌ڕۆیت تا گێژه‌ڵووكه‌كه‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ یان كۆتایی دێت.

له‌ كه‌لوپه‌ل و ئامێری ئاسنینی په‌رژینه‌كان و هه‌رچی جۆره‌ بارسته‌ كانزایه‌كی كه‌ڵه‌كه‌بوو بێت، دوور بكه‌وه‌.

له‌ كه‌ناراوه‌كانی وه‌ك ده‌ریا و ده‌ریاچه‌كان و چه‌م و ناوچه‌ شێداره‌كان دوور بكه‌وه‌.

به‌كارنه‌هێنانی ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ له‌ كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی گێژه‌ڵووكه‌ی بروسك.

خێرا ئه‌ریه‌لی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت دابه‌زێنه‌.

ئه‌گه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئه‌وا دامه‌به‌زه‌، چونكه‌ په‌یكه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ت جۆرێك له‌ پارێزگاریت پێ ده‌به‌خشێت.

سه‌رچاوه‌/  Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران