ڕام چییه‌ و بۆ چی به‌كاردێت

به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌كانی مۆبایله‌كانمان

ڕام به‌شێكی گرنگی ناو كۆمپیوته‌ر و موبایله‌كانی ئه‌مڕۆیه‌،خه‌ڵكانێكی زۆر له‌كاتی كڕینی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیان، یه‌كه‌م شت پرسیاری قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن،به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌واداری یارییه‌ ئه‌لیكتۆنییه‌كانن، پێیان وایه‌ قه‌باره‌ی رامه‌كه‌یان به‌رپرسه‌ له‌ خێرای موبایل و كۆمپێوته‌ره‌كه‌یان،به‌ڵام له‌ راستیدا ڕام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی نییه‌ له‌گه‌ل خێرای مۆبایلدا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ له‌ خێراییه‌كه‌ی (CHIP) ه‌ یاخود (CPU)كه‌ به‌ عه‌قلی مۆبایل ناسراوه‌.

ڕام خێراترین جۆری بیرگه‌یه‌،كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌كانی مۆبایله‌كانمان،به‌ شێوه‌ی خۆدكار، ڕام ڕێگه‌ ده‌دات له‌ به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌ بچینه‌ سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌،و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ به‌رنامه‌ی پێشوتر به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانمان لێ ون ببێت، به‌بێ بوونی ڕام و تێكچوونی موبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانماندا به‌رنامه‌كان خۆیان داده‌خرێنه‌وه‌ له‌ كاتی گه‌راندنه‌وه‌ بۆیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رگیز به‌كارمان نه‌هینابێت، قه‌باره‌ی ڕام واته‌ بری ئه‌و تواناییه‌ی كه‌ ڕامه‌كه‌ هه‌یه‌تی بۆ هه‌ڵگرتنی زانییارییه‌كان، بۆ نمونه‌ ڕامی ١٢ گێگابایت واته‌ له‌ توانایدا هه‌ییه‌ بری ١٢ گێگابایت زانیاری هه‌ڵبگرێت، با وای دابنێین ئێمه‌ جزدانێك و جانتایه‌كمان هه‌یه‌، ڕام جزدانه‌كه‌یه‌ و جانتایه‌كه‌ بیرگه‌ی مۆبایله‌كه‌مانه‌، كه‌ به‌ هاڕد درایڤ ناسراوه‌.

ئایا ده‌رهێنانی شتیك له‌ جانتاكه‌ ئاسانتره‌ یان جزدانه‌كه‌، بێگومان له‌ جزدانه‌ه‌ ئاسانتره‌، واته‌ هه‌لگرتنی زانیارییه‌كان له‌ ناو رام دا وه‌ك جزدانه‌كه‌یه‌ و زانیارییه‌كانی ناوی به‌ شێوه‌یه‌كی كاتییه‌،چۆنكه‌ له‌ كاتی كۆژاندنه‌وه‌ی له‌ ناكاوی مۆبیله‌كه‌دا هیچ زانیارییه‌ك له‌ ڕامدا نامێنێته‌وه‌، كاتێك تۆ سه‌ره‌تا مۆبایله‌كه‌ت هه‌لده‌كه‌یت و به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌وا مۆبایله‌كه‌ت به‌رنامه‌كه‌ له‌ سیسته‌می كارپێكه‌ر ده‌رده‌هێنیت، كاتێك یارییه‌ك ده‌كه‌یت سه‌ره‌تا ڕۆنمای مۆبایله‌كه‌ت ره‌ش ده‌بێت پاشان لۆگۆی كۆمپانیای به‌رهه‌م هێن به‌ده‌رده‌كه‌وێت، پاشان گۆرانكارییه‌كانی دیكه‌ رووده‌دات،تا ئه‌و كاته‌ی به‌رنامه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ئاماده‌ ده‌بێت و ده‌ست به‌ كاركردن و ده‌توانی ده‌ست به‌ یاری كردن بكه‌یت، به‌ڵام گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌ یارییه‌كه‌ هاتیته‌ ده‌ره‌وه‌و دووباره‌ ده‌ستت به‌ یاریه‌كه‌ كرده‌وه‌ كاتێكی كه‌متری ده‌وێت به‌ به‌راورد به‌ جاری یه‌كه‌م، چونكه‌ به‌رنامه‌كه‌ له‌ ڕامی مۆبایله‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ و هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان كاركردنی ڕامی كۆمپیوته‌ر و مۆبایلدا نییه‌ 

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران