له‌ مۆریتانیا كێلگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گازی سروشتی ده‌دۆزرێته‌وه‌

كۆمپانیایی كۆمۆسۆ ئینیرجی ئه‌مریكی دۆزیوه‌تییه‌وه‌

كۆمپانیایی كۆمۆسۆ ئینیرجی ئه‌مریكی بۆ گه‌ران و پشكنین به‌ دوای نه‌وت و پێكهاته‌كانی رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ كه‌ناراوه‌كان و ئاوه‌كانی مۆریتانیا كێلگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گازی سروشتیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌ده‌گی گازه‌كه‌ی به‌ پێنج ترلیۆن پێ سێجا گاز ده‌خه‌ملێنرێت.. سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی گازه‌كه‌ كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاندووه‌ گفتوگۆ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ چه‌ند پشكێك له‌ كێلگه‌ بفرۆشین دواتر به‌ گوێره‌ی خشته‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ست به‌ ده‌رهێنانی گازه‌كه‌ ده‌كه‌ین لای خۆیه‌وه‌ ئه‌ندرۆ ئه‌نجیلس به‌رێوه‌به‌ری جێه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌م كێلگه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كێلگه‌ گه‌وره‌كانی گازی سروشتی داده‌نرێت له‌ ناوچه‌كه‌دا.