ماكرۆن: كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ داعش گه‌یاند

شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به‌و تیرۆریستانه‌ تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت‌

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش گه‌یاند . 

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، ئه‌مه‌ ته‌نیا قۆناغی یه‌كه‌مه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش، ئیمانوێل ماكرۆن ڕاشیگه‌یاند: شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به‌و تیرۆریستانه‌ تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت‌ به‌ هاوكاری هاوبه‌شه‌كانمان له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی ڕێكخراوی‌ تیرۆریستی داعش .