ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی توركیا كه‌وته‌وه‌

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ ره‌وانه‌ كراون

له‌ كارگه‌یه‌كی دروستكردنی پسكیتدا له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌ره‌گل سه‌ربه‌ پارێزگای قۆنیا، ئاگركه‌وته‌وه‌.

دوا به‌دوای رووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ده‌ستیان به‌ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ كرد.

به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، به‌ هۆكارێك كه‌ هێشتا نازانرێت ئاگر له‌ كارگه‌یه‌كی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

دوای گه‌یشتی هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كران و ده‌ستیان به‌ كوژرانه‌وه‌ی كرد.