مەزڵوم كۆبانێ: ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەردەوامی دەبێت

بۆ لەناوبردنی فەرماندەکانی دیکەی داعش


مەزڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) كەمێك لەمەوبەر  رایگەیاند دوای چاودێرییەكی وردو پێنج مانگ كاركردن لەئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا بەغدادیان كوشتووە.

ئه‌م قسانه‌ی عه‌بدی له‌ تویتێكدا هاتوون، كه‌ دوای كوژرانی سه‌ركرده‌ی داعش له‌ هه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه‌ و نووسیویه‌تی "بۆ ماوه‌ی 5 مانگ كاری هه‌واڵگری چڕ و ورد به‌رده‌وام بوو، تا دواجار توانرا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا تیرۆریست ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ناو ببرێت.

هه‌روه‌ها مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی وەکو ئاماژەیەک بۆ کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش نوسیویەتی" ئەم کارە کۆتای ئۆپەراسیۆنە سەربازیە هاوبەشەکەمان نیە، بەڵکو هەمئاهەنگی و ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بۆ راوەدونان و بەئاماج گرتنی فەرماندەییەکانی رێکخراوی چەکداری داعش بەردەوامی هەیە.

پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ تویتێكی دیكه‌دا مه‌زڵوم عه‌بدی نووسیبووی له‌ناوبردنی به‌غدادی‌ پرۆسه‌یه‌كی مێژوویی سه‌ركه‌وتوو بوو و له‌ ئه‌نجامی كارێكی هه‌واڵگری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهاتووه‌.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ كاتی كوردستان، دۆناڵدۆ ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا به‌ فه‌رمی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆیستی داعشی راگه‌یاند.