سەرۆک وەزیرانی نەرویژ گەیشتە بەغدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبۆوه‌

له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای عێراق تاوتوێی بارودۆخى ئێستاو سوریا و شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات


میدیاكانى عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 21 ى 10 ى 2019 ، خاتوو ئیرنا سۆلبێرگ گه‌یشته‌ به‌غداى پایته‌خى عێراق 

 میدیاكانى عێراقی ده‌شڵێن كه‌كه‌مێك پێش ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشوازی له‌ ئیرنا سۆلبێرگ كرد 

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بریاره‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى نه‌رویژ چاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى دیكه‌ى عێراق بكه‌وێت و له‌گه‌ڵ كۆببێته‌وه‌


له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كانى  ئیرنا سۆلبێرگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای عێراق تاوتوێی  بارودۆخى ئێستای عێراق و سوریا و شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت