هونه‌رمه‌ند "جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د" سیانزه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌كاته‌وه‌

له‌ رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 21/10/2019 له‌ هۆڵی میدیا كاتژمێر (10)ی به‌یانی

به‌چاودێری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ "ئالان حه‌مه‌ سعید" به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر چالاكی قوتابخانه‌كان سیانزه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند "جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د" ده‌كرێته‌وه‌.

پیشانگه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌ رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 21/10/2019 له‌ هۆڵی میدیا كاتژمێر (10)ی به‌یانی ده‌كرێته‌وه‌ بۆماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار "جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر" یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ساڵی 1978 له‌ شاری هه‌ولێر كردۆته‌وه‌، یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌جێ په‌نجه‌ی له‌ نێو هونه‌ری شێوه‌كارانی كوردستان دیاره‌ له‌ نه‌وه‌ی ساڵانی حه‌فتاو و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌ هه‌رده‌م سروشته‌ جوانه‌كه‌ی كوردستان هه‌وێنی تابلۆكانی بووه‌ خاوه‌ن ستایلێكی تایبه‌ته‌  به‌شداری له‌ چه‌ندین پیشه‌نگه‌ی تایبه‌تی و هاوبه‌ش له‌ نێوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.

كوردستان تیڤی /كامران