وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سەردانی هەولێر و بەغدا دەكات

پرسی زیندانیانی داعش له‌گه‌ل به‌رپرسانى عێراق و هه‌رێم تاوتوێده‌كات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە جان ئیڤ ئۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، كە سەردانی هەولێر و بەغدا دەكات و پرسی زیندانیانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ ده‌كات.

لۆدریان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، كە بۆ پرسی زیندانیانی داعش كه‌ له‌ عێراق ده‌ستگیر كراون، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هەرێمی كوردستان و بەغدا كۆدەبێتەوە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش داوە كە حكوومه‌تی وڵاتەكەی پێیوایه‌ بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا و هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، دەبنە هۆكاری گەڕانەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ ناوچه‌كه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسى دووباره‌ سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ى داعش له‌ ئارادایه‌.