ئیسپانیا رووبه‌رووی نه‌رویژ ده‌بێته‌وه
له‌میانی پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دووهه‌زاروبیست، هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا به‌رده‌وامه له‌مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نه‌رویژ، رۆژی شه‌ممه هه‌لبژارده‌ی نه‌رویژ له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداری هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كات
هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا له كۆمه‌له‌ی شه‌شه‌م شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی سوید‌و نهرویژو رۆمانیاو مالتاو دورگه‌كانی ڤارۆ یاری ده‌كات، ئێستاش دوای به‌رێوه‌چوونی شه‌ش گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كان، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گڕوپه‌كه‌ی گرتووه به‌كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ژده خاڵ و دوای ئه‌ویش سوید دێت له پله‌ی دووه‌م به‌جیاوازی حه‌وت خاڵ، هه‌رچی هه‌لبژارده‌ی نه‌رویژه له خانه‌ی چواره‌م دێت به نۆ خاڵ، بۆیه نه‌رویژ هه‌وڵده‌دات له خانه‌ی دووه‌م خۆی نزیك بكاته‌وه تا له ركابه‌ری دوور نه‌كه‌وێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئیسپانیا چاوی له‌وه‌یه خۆی له پێشه‌نگ قایمتر بكات.