هەسەدە داوای پاراستنی ناوچەی دژە فڕین دەکات

لەپێناو پاراستنی هاووڵاتیانی


هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی سوریا ناوچەیەكی دژە فڕین دروست بكرێت.

هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە لە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژمارەیەک هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانیان لە ناوچەی سەرێکانی ئەنجامداوە، کە ئەوەش ترسی لەناو خەڵکی ناوچەکەدا دروست کردووە.

هەسەدە داوای لە ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد، ناوچەی دژەفڕین لە كوردستانی سوریا رابگەیەنێت بۆ رێگریی کردن لە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، تورکیا ئۆپەرسیۆن و هێرشی سەربازیی بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی فورات راگەیاند و؛ چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ بڵاویان کردەوە سەرەتا بە هێرشی ئاسمانی و دواتر لە رێگەی موشەکەوە ژمارەیەک بنکەی سەربازییان کردوەتە ئامانج.