هێرشی وشكانی سوپای توركیا بۆ سەر كوردستانی سوریا دەستی پێكرد

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند


كاتژمێر 11ی ئەمشەو هێرشی وشكانی سوپای توركیا بە بڕیاری وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكە دەستی پێكرد.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای‌ وڵاته‌كه‌ی و چه‌كداره‌ تووندڕه‌وه‌كانی‌ سه‌ر به‌و وڵاته‌، هێرشی زه‌مینیان بۆ سه‌ر كوردستانی سوریا ده‌ستپێكردووه‌.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌هات، فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی‌ سوریای دیموكراتی‌ رایگه‌یاند، پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانیان و سوپای‌ توركیا له‌ نزیك سنوره‌كانی‌ ئه‌و ووڵاته‌ ده‌ستیپێكردووه‌.