ئه‌گه‌ر كه‌سێكت بینی لهئۆتۆمبێلهكهیدا ده‌سوتێت، چی ده‌كه‌یت بۆ فریاكه‌وتنی؟
كاتێك ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه ڕووده‌دات، لهئاگرگرتنی ئۆتۆمبێل یان هه‌ر حاڵه‌تێكی دیكه‌دا، كه‌سێك جه‌سته‌ی گڕدهكرێت به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه، ئێمه چی بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ڕزگاربكه‌ین؟.
به‌وته‌ی شاره‌زایان، ئه‌گه‌ر كه‌وتینه ئه‌و حاڵه‌ته‌وه سێ هه‌نگاو هه‌یه ئه‌بێت بیكهینو ده‌توانین ئه‌و كه‌سه ڕزگاربكه‌ین، ئه‌وانیش سێ هه‌نگاوی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ئاسانن:
یه‌كه‌م * وه‌ستان (STOP): به‌واتای ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئاگر له‌جه‌سته‌ی به‌ربووه، ڕاسته‌وخۆ بوهستێنینو ڕێگه نه‌ده‌ین بڕوات یان ڕابكات.
دووه‌م * ڕاكشان (DROP): له‌هه‌نگاوی دووه‌مدا ههوڵبدهو داوا له‌كه‌سه‌كه بكه له‌سه‌ر زه‌وی ڕابكشێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌ڕاوه‌ستاوی بمێنێته‌وه، جه‌سته‌ی هاوشێوه‌ی مۆم بهوهستاوهی، باشتر ئاگر دهگرێتو ده‌سوتێت.
سێیه‌م * وه‌رچه‌رخان به‌لای ڕاست‌و چه‌پدا بهڕاكشاوی (ROLL)، كاتێك كه‌سه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی ڕاده‌كشێت، ده‌بێت به‌لای ڕاست‌و چه‌پدا وه‌ری بچهرخێنین، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یارمه‌تی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌دات.
ئه‌م سێ هه‌نگاوه‌ش ته‌نها چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، ڕایبگرهو له‌سه‌ر زه‌وی بیخهوێنهوهو بالای ڕاست‌و چه‌پدا وهریبچهرخێنه.
حاڵه‌تێكی تر هه‌یه شاره‌زایان هۆشداری دهدهنو جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، نابێت به‌هیچ جۆرێك له‌حاڵه‌تی گڕگرتنی جه‌سته‌ی كه‌سێكدا ئاو به‌كاربهێنرێت بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی زۆر گه‌رمه‌و ئاوی پێدا ده‌كه‌ین، واته گهرمیو ساردی له‌یه‌ك كاتدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی مردنی خانه‌كانی جهستهیو تووشی حاڵه‌تی شۆكی ده‌ماری دهكاتو ئه‌گه‌ری مردنی زۆر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر فریا بكه‌ویت له‌بری ئه‌و سێ هه‌نگاوه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌توانیت به‌تانیه‌ك بپێچیت له‌جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه.
ئێمه به‌و كاره‌مان كه‌سێكی نزیك‌و خۆشه‌ویست یاخود هه‌ر كه‌سێكی دیكه لهسوتانو مردن ڕزگار ده‌كه‌ین، بۆیه زۆر پێویست‌و گرنگه هه‌مووان فێری ئه‌م هه‌نگاوانه ببین.
ئاماده‌كردنی فوئاد جه‌لال
سه‌رچاوه- Traffic Fm
- Log in to post comments