ترەمپ: کارمان بە جەنگی نێوان کورد و تورکیاوە نییە

ترەمپ: کورد بەرامبەر پارە و چەک شەڕی بۆ کردووین

دۆنالد تره‌مپى سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم هەڵوێستی سەبارەت بە رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان و کشانەوەی ئه‌مریكا لە سووریا له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌لایه‌تى "تویته‌ر" رایگەیاند" ئەمریکا دەبوایە بۆ ماوەی 30 رۆژ لە سووریا بمابایەتەوە، ئەمەش چەندین ساڵ بەر لە ئێستا، بەڵام ئێمە ماینەوە و چووینە نێو شەڕێکی قوڵ بەبێ هەبوونی هیچ ئامانجێک لەو شەڕەدا. کاتێک من گەیشتمە واشنتۆن، داعش  بەڵای ناوچەکە بوو، بەڵام ئێمە بە خێرایی %100 داعشمان تێکشکاند.
 
وتيشى" کوردەکان لەگەڵ ئێمە جەنگان، بەڵام ئێمەش پارە و چەکی زۆرمان پێدان. من ماوەی سێ ساڵی جەنگی نێوان تورک و کوردم وەستاندووە، بەڵام لەو کارە ئیتر ئێمە دەێینە دەرەوەو ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئێمە لەم کۆمەڵە شەڕە گاڵتەجاڕ و بێکۆتاییانە بهێنەدەرەوە، کە زۆربەیان خێڵەکین، ئێمە سەربازەکانمان دەگەڕێنینەوە وڵاتەکەمان. ئێمە ئەو کاتە شەڕ دەکەین کە لە قازانجی خۆمان بوو، هەروەها تەنیا بۆ بردنەوە شەڕ دەکەین.