وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بەهۆی خۆپیشاندانەکانهوە 104 کەس کوژراون و زیاتر لە 6 هەزار کەسیش برینداربوون
6/10/2019 - 20:04
سەعد موسەوی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەهۆی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی عێراقەوە 104 کەس کوژراون و6107 کەسیش برینداربوون.
وتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند، دەستێکی خراپ لەپشتی خۆپیشاندانەکانەوە بووە و لێکۆڵینەوەیان بۆ ئاشکراکردنی ئەو دەستە دەستپێکردوە.
روونیشیکردەوە، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق تەواوی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەری دپلۆماسی وڵاتان دەپارێزن.
هه‌روه‌ها گوتی" دوو بازگه و 52 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی، چێشتخانه‌یه‌ك و 7 كه‌ره‌ڤانه و 51 بینای ئه‌هلی و حكوومی سووتێندراون.