هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌غدا به‌دوای قه‌نناس به‌ده‌ستێك ده‌گه‌ڕێن كه‌ ته‌قه‌ی له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌

به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایكردووه‌

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا هه‌وڵه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی بۆ ده‌ستگیركردنی قه‌نناس به‌ده‌ستێك ئاشكرا كه‌ خۆپیشانده‌رانی به‌غدا كردبووه‌ ئامانج.

فه‌ریق روكن جه‌لیل روبه‌یعی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: قه‌نناس به‌ده‌ستێك له‌یه‌كێك له‌ناوچه‌كانی به‌غدا خۆپیشانده‌رانی كردۆته‌ ئامانج.

هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌وڵه‌ هه‌والگرییه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی قه‌نناس به‌ده‌سته‌كه‌ نزیك بوو، به‌ڵام قه‌ناس به‌ده‌سته‌كه‌ توانیویه‌تی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رابكات.