پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوول، نووسه‌ر و رووناكبیری كورد كۆچی دواییكرد

یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌كانی یه‌كێتیی نوسه‌رانی كورد

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، پرۆفیسۆر د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ له‌ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

 له‌ساڵی 1934 له‌ گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێن له‌ شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌عیزه‌دین كوڕی مه‌لا مسته‌فای سه‌فوه‌ت كوڕی حاجی مه‌لا ڕه‌سوڵی دێلێژه‌یه‌.

حاجی مه‌لا ڕه‌سوڵ كه‌ ده‌كاته‌ باپیری یه‌كێك بوه‌ له‌ زانا ئاینیه‌كانی سه‌رده‌می حكومه‌تی خواروی كوردستان و له‌لایه‌ن مه‌لیك و كاربه‌ده‌ستانه‌وه‌ گوێی لێ گیراوه‌.

عیزه‌دین له‌ لای باوكی له‌ مزگه‌وتی حاجی مه‌لا ڕه‌سوڵی دێلێژه‌ خوێندویه‌تی، پاشان ساڵی 1939 وه‌ك گوێگر له‌ قوتابخانه‌ی غازی وه‌رگیراوه‌.

له‌سه‌ر پێشنیاری مسته‌فای سه‌فوه‌ت له‌ به‌غدا ده‌چێته‌ كۆلێژی شه‌ریعه‌ به‌ڵام به‌هۆی تێكه‌ڵبونی به‌كاری سیاسییه‌وه‌ له‌ساڵی یه‌كه‌مدا له‌ كۆلێژه‌كه‌ ده‌رده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سلێمانی.

مسته‌فای سه‌فوه‌ت پێی وتوه‌: بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن بچۆ بۆ به‌غدا و له‌ كۆلێژی شه‌ریعه‌ بخوێنه‌، هه‌م خوێندنێكی ئه‌كادیمیه‌، هه‌م مه‌لایه‌تییه‌كه‌شت ده‌مێنێته‌وه‌.

دواتر له‌ ساڵی 1951 له‌ خانه‌ی مامۆستایان له‌ به‌غدا وه‌رگیراوه‌، ساڵی 1952 به‌شداری ڕاپه‌ڕینی ئه‌و ساڵه‌ بوه‌ له‌ شاری به‌غدا، بریندار بوه‌ و دواتر له‌ كۆلێژ ده‌ركراوه‌ له‌به‌ر به‌شداریكردنی له‌ راپه‌ڕینه‌كه‌داو دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی.

دواتر له‌ ڕێی چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ باوكی كردویه‌تی به‌ مامۆستای سه‌ره‌تایی له‌ قه‌ڵادزێ، به‌ڵام له‌وێش به‌ هۆی كاری سیاسییه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی، دواتر بۆ قه‌مچوغه‌، له‌وێش به‌ كاری سیاسییه‌وه‌ خه‌ریك بوه‌، دوباره‌ گواستویانه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی.

به‌ڵام له‌به‌ر خراپی موته‌سه‌ریفی سلێمانی عیزه‌دین هه‌ڵهاتوه‌ بۆ شام و عیراقی به‌جێهێشتوه‌، دوباره‌ له‌ كۆلێژی ئاداب له‌ شام درێژه‌ی به‌ خوێندن داوه‌ و پۆلی 2-3ی به‌شی عه‌ره‌بیی ئادابی ته‌واو كردوه‌، هه‌تا شۆڕشی 14 ته‌موزی 1958 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌غدا و له‌ قۆناغی سێهه‌می خانه‌ی مامۆستایان دانراوه‌. پاشان ته‌واوی كردوه‌ و هه‌ر له‌ به‌غدا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خوێندنی كوردی كه‌ یه‌كه‌م ساڵ بوه‌ پێكهێنراوه‌ دامه‌زرێنراوه‌.

ktv

له‌وسه‌رده‌مه‌دا عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه‌وته‌ ناردنی خوێندكار بۆ سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت. عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵیش یه‌كێكبوه‌ له‌و خوێندكارانه‌ی چوه‌ته‌ سۆڤیه‌ت.

دوای ته‌واوكردنی زمان، له‌گه‌ڵ كه‌مال مه‌زهه‌ر و نه‌سرین فه‌خریدا چوه‌ته‌ باكۆ، 24/6/1963 پله‌ی دكتورای وه‌رگرتوه‌.

ساڵی 1965 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان و چوه‌ته‌ شاخ و بوه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعیی عێراق، به‌ڵام دوای ساڵێك مانه‌وه‌ له‌ باره‌گای بارزانی، 26/12/1966 به‌ هه‌وڵێكی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بوه‌ته‌ مامۆستا له‌ زانكۆی به‌غدا و له‌ به‌شی كوردی دامه‌زرێنراوه‌.

ساڵی 1979 چوه‌ته‌وه‌ بۆ مۆسكۆ، درێژه‌ به‌ خوێندن داوه‌ و پله‌ی دكتۆرا و پڕۆفیسۆری وه‌رگرتوه‌.

له‌ ساڵی 1992 بوه‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی باشوری كوردستان له‌سه‌ر لیستی ی. ن. ك.

عیزه‌دین مسته‌فا یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌كانی یه‌كێتیی نوسه‌رانی كورد، یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی به‌ قه‌ڵه‌می عیزه‌دین نوسراوه‌. ده‌سته‌ی دامه‌زرێن 11 كه‌س بون. ساڵی 1969 مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه‌ و جه‌مال بابان كراوه‌ به‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێن. به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نوسه‌رانی شاخ پاش به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار، ئه‌م ده‌سته‌یه‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌غدا هه‌ڵبژاردن كراوه‌، د. عیزه‌دین به‌ كۆی 63 ده‌نگ بوه‌ته‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نوسه‌رانی كورد.

ساڵی 1974دا له‌ هه‌ولێر كۆنگره‌ گیراوه‌، له‌م كۆنگره‌یه‌دا سه‌یدا ساڵح یوسفی بوه‌ته‌ سه‌رۆك و د. عیزه‌دین جێگری بوه‌.نزیكه‌ی (90) كتێبی له‌ بواره‌كانی ئه‌دب و زمان و بواره‌ جۆراو جۆره‌كانی دیكه‌ نوسیوه‌ و یه‌كێك بوه‌ له‌ قه‌ڵه‌مه‌ دیاره‌كانی ناو رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و چه‌ندین گۆشه‌ و ستونی رۆژانه‌ و هه‌فتانه‌ی له‌ زۆربه‌ی رۆژنامه‌كاندا نوسیوه‌.

پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سووڵ، له‌ ساڵی 1934 له‌ گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، مه‌لا مسته‌فای باوكی به‌ سه‌فه‌وه‌ت ناسراوه‌ و شاعیر و رووناكبیرێكی دیاری سه‌رده‌می خۆی بووه‌، له‌نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی خوێنده‌واردا ژیاوه‌ و حاجی مه‌لا ره‌سوول كه‌ ده‌كاته‌ باپیری یه‌كێك بووه‌ له‌ زانا ئایینییه‌كانی سه‌رده‌می خۆی و له‌لایه‌ن مه‌لیك و كاربه‌ده‌ستانه‌وه‌ گوێی لێگیراوه‌.

پرۆفیسۆر عیزه‌دین سه‌ره‌تا لای باوكی له‌ مزگه‌وته‌كه‌ی خۆیان "مزگه‌وتی حاجی مه‌لا ره‌سووڵی دێلێژه‌" ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كات، ساڵی 1939 وه‌كو گوێگر و پاشان قوتابی له‌ قوتابخانه‌ی "غازی" ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كات.

ساڵی 1951 له‌ خانه‌ی ماڵی مامۆستایان وه‌رگیراوه‌، ساڵی 1952 به‌شداری راپه‌ڕینی ئه‌و ساڵه‌ بووه‌ له‌ شاری به‌غدا، برینداربووه‌ و دواتر له‌ كۆلێژ ده‌ركراوه‌ له‌به‌ر به‌شداریی كردنی له‌ راپه‌ڕینه‌كه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی و له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌لاریا به‌ ناونیشانی كرێكار دامه‌زرێندراوه‌.

پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی، له‌ ڕێی چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ باوكی كردوویه‌تی به‌ مامۆستای سه‌ره‌تایی له‌ قه‌ڵادزێ، به‌ڵام له‌وێش به‌ هۆی كاری سیاسییه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی، دواتر بۆ قه‌مچووغه‌، له‌وێش به‌ كاری سیاسییه‌وه‌ خه‌ریك بووه‌، دووباره‌ گێڕاویانه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی.

له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ عه‌بدولكه‌ریم قاسم ده‌ستی به‌ ناردنی خوێندكار بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت كرد، پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوول یه‌كێكبووه‌ له‌و خوێندكارانه‌ی چووه‌ته‌ سۆڤیه‌ت.

دوای ته‌واوكردنی زمان، له‌گه‌ڵ كه‌مال مه‌زهه‌ر و نه‌سرین فه‌خریدا چووه‌ته‌ باكۆ، 24-6-1963 پله‌ی دكتورای وه‌رگرتووه‌ و پاشان به‌ داوای حیزبی شیوعیی عێراق چووه‌ته‌ سۆفیای پایته‌ختی بولگاریا بۆ سه‌رپه‌رشتیی ڕادیۆی نهێنیی ده‌نگی گه‌لی عێراق.

ساڵی 1965 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان و چووه‌ته‌ شاخ و بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعیی عێراق، به‌ڵام دوای ساڵێك مانه‌وه‌ له‌ باره‌گای بارزانی، 26-12-1966 به‌ هه‌وڵێكی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بووه‌ته‌ مامۆستا له‌ زانكۆی به‌غدا و له‌ به‌شی كوردی دامه‌زرێنراوه‌.

ساڵی 1979 چووه‌ته‌وه‌ بۆ مۆسكۆ، له‌وێ درێژه‌ به‌ خوێندن داوه‌ و پله‌ی دكتۆرای و پرۆفیسۆری وه‌رگرتووه‌.

له‌ ساڵی 1992 بووه‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی باشووری كوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، به‌ڵام وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن.

پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌كانی یه‌كێتیی نوسه‌رانی كورد، كه‌ ژماره‌یان 11 كه‌س بوون و یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی به‌ قه‌ڵه‌می ئه‌و نووسراوه‌، ساڵی 1969 مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌ و جه‌مال بابان كراوه‌ به‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنبه‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نووسه‌رانی شاخ پاش به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار، ئه‌م ده‌سته‌یه‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌غدا هه‌ڵبژاردن كراوه‌، پرۆفیسۆر عیزه‌دین به‌ كۆی 63 ده‌نگ بووه‌ته‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد.

86 به‌رهه‌می ناوازه‌ی سه‌ره‌تای نووسینی له‌ رۆژنامه‌ی دیواره‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌، كاتێك خوێندكاربووه‌ له‌ پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له‌ مه‌كته‌بی فه‌یسه‌ڵییه‌ دوای ئه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نووسینی هه‌ندێك بابه‌تی سیاسیی رۆژانه‌، دواتر كه‌ له‌ خانه‌ی به‌رزی مامۆستایان وه‌رگیراوه‌، بووه‌ته‌ رۆژنامه‌نووس له‌ رۆژنامه‌ی ئه‌هالی، پاش داخستنی گۆڤاره‌كه‌ش گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی و رۆژنامه‌ی ژین بابه‌تی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا روسوول له‌ ساڵی 2009 خه‌ڵاتی بله‌ی بۆ كه‌سایه‌تیی ساڵ له‌ بواری ئه‌ده‌بدا وه‌ر گرتووه‌.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ وەزارەتى خوێندنى باڵا  له‌سه‌رکۆچى دوایى زاناى گەورەى گەلەکەمان پرۆفیسۆر (د.عیزەدین مستەفا رەسول) ڕادەگەیاندێكی بڵاو كرده‌وه‌
بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆچى دوایى مامۆستاو زاناى گەورەى گەلەکەمان پرۆفیسۆر (د.عیزەدین مستەفا رەسول) ڕادەگەیەنێت.

پرۆفیسۆر (د.عيزەدین مستەفا رەسول) کەیەکێک بوو لەو زانستخوازە ماندوانەى تێکۆشانێکى بەرزو پڕ بایەخیان هەبوە لەبوارى توێژینەوە و داهێنان، کە بەرهەمە زانستیەکانى گەواهیدەرى ئەوەن، بۆیە بە لەدەستدانى کەلێنێکى گەورە لەبوارى توێژینەوە و نووسین دەخاتە نێو زمان و ئەدەبیاتى کوردى.

ئاشکرایە لاى هەمووان پرۆفیسۆر (د.عيزەدین مستەفا رەسول) کەسایەتییەکى گەورەو خەزینەیەکى پڕ بەهاى ئەم نیشتیمانەبوو، بۆیە بەشانازی و بایەخەوە لەشەونخونى و ماندوبون و تەمەنی پڕ لە بەخششی زانستى کۆچکردوو دەڕوانین. د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ، لە ساڵی 1934 لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبوە، لە ساڵی 1939 لای باوکی لە "مزگەوتی حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە"، وەکو گوێگر و پاشان خوێندکار دەستى بە خوێندن کردووە.

ساڵی 1951 لە خانەی ماڵی مامۆستایان وەرگیراوە، دوای تەواوکردنی خوێندنى بەشى زمان، لە باکۆ لەڕێککەوتى 24/6/1963 پلەی دکتورای وەرگرتووە، و ساڵی 1979 چووەتەوە مۆسکۆ، لەوێ درێژەى بە خوێندن داوە و پلەی پرۆفیسۆری وەرگرتووە، و لە ساڵی 1992 بوو بەئەندامى یەکەمین خولی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پ.د.عیزەدین مستەفا یەکێک بوو لە دامەزرێنەکانی یەکێتی نوسەرانی کورد، کە ژمارەیان 11 کەس بوون و یەکەم بەیاننامەی دامەزراندنی ئەو یەکێتیە بە قەڵەمی ئەو نووسراوە، دواتر بووەتە سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد.

لەمێژووى پڕ نووسین و داهێنان و خزمەت کردنى بە توێژینەوەى زانستى خاوەنى 
86 بەرهەمی ناوازەیە و سەرەتای نووسینیشی لە رۆژنامەی دیوارەوە دەستپێکردووە، هەر بەو بۆنەیەشەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەى ماتەمینى لەسەرجەم دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕادەگەیەنێت.

لەخوداى گەورە داواکارین سەبورى هەموو لایەکمان بدات و ڕۆحى مامۆستا و زاناى کۆچ کردووش بەبەهەشتى بەرین شاد بکات.

كوردستان تیڤی/ كامران