سوپای پاسدارانی ئێران: قاسم سلیمانی له‌هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بوو

له‌ شاری كرمان

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه‌ سێ هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر قاسم سلیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن له‌ شاری كرمان رزگاری بووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ حسێن تائیب، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به‌ سوپای پاسدرانی ئێران گوتی: تونراوه‌ پیلانێكی هه‌واڵگری عه‌ره‌بی - ئیسرائیلی شكستی پێبهێندرێت كه‌مه‌به‌ستیان بووه‌، قاسم سلیمانی بكه‌نه‌ ئامانج و تیمه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ش ده‌ستگیركراون.

تائب روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و تیمه‌ توانیبیوویان شوێنێك له‌نزیك حوسێنییه‌ی باوكی لیوا سلیمانی له‌شاری كرمان له‌ باشووری ئێران بكڕن و شوێنه‌كه‌ به‌ 350 تا 500 كلێوگرام ته‌قه‌مه‌نی مینڕێژبكه‌ن.

گوتیشی: تیمه‌ تیرۆرییه‌كه‌ پلانیان ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ كاتێك قاسم سلیمانی له‌وشوێنه‌ به‌شداری له‌مه‌راسیمی عاشورا‌و ده‌كات، ئه‌وكاته‌ شوێنه‌كه‌ بته‌قێننه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم