سبەی سێزدەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر ده‌كرێته‌وه‌

بە بەشداریی 300 کۆمپانیا

سبەی سێزدەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بە بەشداریی 300 کۆمپانیا لە زیاتر له‌ 20 وڵات ده‌كرێته‌وه‌.

سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلوولی 2019 كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ، بە بەشداریی 300 کۆمپانیا پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرو زیاتر له‌ 20 وڵات ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ پێشانگایه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ و چه‌ند بوار له‌خۆی ده‌گرێت، وەک كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و خۆراك.

بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت سه‌رنجی پسپۆڕان و خاوه‌نكاران و بازرگانان و خاوه‌ن پرۆژەکان‌ بۆ لای خۆی ڕابكێشێت.
 
بڕیاره‌ ئه‌و پێشانگایه‌ بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بێت و زۆرترین خه‌ڵك سەردانی بكه‌ن.