ئینديپێندت: فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سعوودیه‌ به‌شدارییان له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر پێگه‌ی میلیشیاكانی ئێران كردووه‌

له‌نزیك سنووری عێراق و سوریا

به‌گوێری رۆژنامه‌ی ئینديپێندت-ی بریتانی و پێگه‌ی هه‌واڵیی سعوودیه‌، فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سعوودیه‌ به‌شدارییان له‌ به‌ئامانج گرتنی پێگه‌ی میلیشیاكانی ئێران به‌تایبه‌تی فه‌یله‌قی قودس له‌شاری ئه‌لبوكه‌مال و ناوچه‌كه‌كانی دیكه‌ له‌نزیك سنووری عێراق و سوریا كردووه‌.

له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌شاری قائیم راگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆردومانه‌ ئاسمانییه‌كه‌ باره‌گای گروپی فاتیمیونی سه‌ربه‌حه‌شدی شه‌عبی كردۆته‌ ئامانج و 5 كوژراوو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

 شایانی باسه‌  رۆژی سێشه‌ممه‌ رۆژنامه‌ی هائارێتس-ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ هێرشێكی ئاسمانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌نزیك سنووری نێوان سوریا و عێراق له‌ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال كراوه‌ته‌ ئامانج.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار