باسكه‌ى ئه‌كاد بووه‌ پاله‌وانى باسكه‌ى یانه‌كانى هه‌ولێر

دوای سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر باسكه‌ى هێرش

به‌ چاودێری نوێنه‌رایه‌تی لێژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌ولێر، لقی یه‌كێتی تۆپی باسكه‌ی هه‌ولێر پاڵه‌وانێیه‌تی تۆپی باسكه‌ی یانه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێری سازكرد، دوای ڕكابه‌ری و ململانێی نێوان یانه‌ به‌شداربووه‌كان، هه‌ردوو یانه‌ی هێرش و ئه‌كاد له‌ یاری كۆتایی و له‌ هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كاد له‌ عه‌نكاوه‌ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌

 له‌ یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی هه‌ردوولا به‌ درێژایی هه‌ر چوار ماوه‌ ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد، تا له‌ ئه‌نجامدا یانه‌ی ئه‌كاد به‌ چلوسێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سیی و هه‌شت خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد‌، له‌ كۆتایشداو خه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌ردوو تیپی یه‌كه‌م و دووه‌م دابه‌شكراو جامی پله‌ی یه‌كه‌میش پێشكه‌شی یاریزانانی یانه‌ی ئه‌كاد كرا.