خولی تۆپى سه‌رمێزی یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كوڕان و كچان به‌رێوه‌ده‌چێت

له‌هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشى سلێمانى

به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى سه‌رمێزی كوردستان له‌رۆژانى 19 ، 20 ، 21 ى 9 ى 2019 خولی تۆپى سه‌رمێزی یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كوڕان و كچان له‌هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت 


له‌سه‌ر ئاستى كوڕان  خوله‌كه‌ به‌به‌شداری 16 یانه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و 10 سه‌رده‌كه‌وێت بۆ پله‌ نایاب و 6 یانه‌كه‌ى دیكه‌ له‌خولی پله‌یه‌ك داده‌بن 


له‌سه‌ر ئاستى كچانیش 6 یانه‌ به‌شدارن له‌خوله‌كه‌دا 


كاتژمێر 9 ى به‌یانى سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ 19 ى 9 ى 2019  له‌هۆڵی یانه‌ى وه‌رزشى سلێمانى ده‌ستپێكى به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كوڕان و كچان