بریتانیا : پێویسته‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی به‌ كۆمه‌ڵ هه‌بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعوودییه‌

هانی شازاده‌ی جێنشینی داوه‌ به‌رده‌وام بێت له‌كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ ئه‌وروپییه‌كانیدا

سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا بۆریس جۆنسن به‌ شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕاگه‌یاند پێویسته‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی به‌ كۆمه‌ڵ هه‌بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعودیه‌.

وته‌بێژی جۆنسن ده‌ڵێت: سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سعودیه‌ی كردووه‌ و پێی ڕاگه‌یاندوون كه‌ بریتانیا له‌ پاڵ سعودیه‌دا ده‌بێت و پابه‌ند ده‌بێت به‌ ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌وه‌.

هه‌روه‌هاوته‌بێژه‌كه‌ گوتی : سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا بۆریس جۆنسن و شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ی ڕوویداوه‌ بوه‌ستن و سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌ گرنگی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی به‌ كۆمه‌ڵ كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ و هانی شازاده‌ی جێنشینی داوه‌ به‌رده‌وام بێت له‌كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ ئه‌وروپییه‌كانیدا.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا