میدیاكانی عێراق: قاسم سوله‌یمانی به‌ نهێنی سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌

داوای حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌نه‌ ئامانج


فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ر به‌ هێزی پاسدارانی ئیران ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ نهێنی سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌.

میدیاكانی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ر به‌ هێزی پاسدارانی ئیران ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ نهێنی سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌و چاوی به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی عیراق كه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی ‌لایه‌نگرانی ئێرانن.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ سوله‌یمانی لای سه‌رۆكی ده‌ه‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی فالح فه‌یاز چاوی به‌ سه‌رانی هاوپه‌یمانی بنیادنان كه‌وتووه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هادی عامری و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس جێگری سه‌رۆكی ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌بوونه‌.

میدیاكانی عیراق ئاماژه‌یان به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ سوله‌یمانی داوای له‌ سه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق بكه‌نه‌ ئامانج.