وەزیری پلاندانان: لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە

بریارە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی هەولێر بكات

د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم رای دەگەیەنێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر بودجە كێشەی بری ئەو نەوتە بوو كە 250 هەزار بەرمیل بوو" بە گوێرەی پرۆژەیاسایی بودجەی ساڵی 2019 نەوت بنێردرێت یا نەنێردرێت پێویستە بودجە رەوانە بكرێت" بەڵام دەتوانرێت پارەی ئەو 250 هەزار بەرمیلە بگەرێندرێتەوە" ئەوە بوو لەبودجەی ساڵی 2019 بەم شێوەیە جێبەجێ‌ كرا.

لەبارەی هەوڵەكانی هەرێم لەپرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی داهاتوو د. دارا ڕەشید ئاماژە بەوەدەكات لە ساڵی 2020 نزیك دەبێنەوە و هەموو كۆبونەوەكانیش بۆئەوەیە كە بتوانین لە بودجەی ساڵی 2020 كێشەكان چارەسەر بكرێن بەتەواوی  بۆئەوەی بگەین بە رێكەوتن و خۆشبەختانە نزیك بونەوەی زۆر باش هەیە لەنێوان هەردوولا بەشێوەیەك لەبودجەی سالی 2019 رێكەوتنێك هەبوو لەنیوانمان و كێشەلە 250 هەزار بەرمیل نەوتەكە بوو هەرێم نەوتەكەی نەناردو بەغداش پارەكەی بەزیادەوە رەوانەكرد.

وەزیری پلاندانان راشی دەگەیەنێت بۆ تێپەراندنی پرۆژە یاسایی بودجەی سالی 2020 هەموو هەوڵێك بۆئەوەیە ئەو كێشانە نەمێنن بەشێوەیەك نەوت بنێردرێت یانا چارەسەرەكە بەتەواوی بێت بۆئەوەی پارەكە بەتەواوی بنێردرێت كە مووچەی پێشمەرگە و بودجەی پەرەپێدان وشایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەخۆ دەگرێت.

لەبارەی نیازپاكی هەرێم بۆ رێكەوتن لەگەڵ بەغداد د.دارا رەشید ڕای دەگەیەنێت هەر لەسەرەتایی كابینەی نۆیەم هەرێم جدی بوو لەسەر ئەوەی لەگەڵ بەغداد بگات بە چارەسەر كە لەیەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران  و دواتر وەفدێكی باڵا بەسەرۆكایەتی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی بەغدایان كرد و نیەت پاكی خۆمانی نیشاند بۆیان كە وەك حكومەتی هەرێم ئامادەین بۆ رێكەوتن.

سەبارەت بە چونی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد لەم هەفتەیە وەزیری پلاندانان ئاماژە بەوەدەكات بریاربوو ئەمرۆ وەفدێك كە بەندە ئەندام بوو سەردانی بەغداد بكات" بەڵام بەغداد دەستپێشخەری كرد و سەرۆك كۆمار و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی سەردانی هەرێمیان كرد و بریارە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش سەردانی هەولێر بكات ئەمەش ئەوە دەردەخات كە لەیەك نزیك بونەوەی باش هەیە و هەوڵی جدی دەدرێت بۆ رێكەوتن.