وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

‌ به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌


به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌ت بڕیارێكی‌ نوێی‌ ده‌ركرد


نووسراوه‌كه‌ى ته‌ندروستى كه‌واژووی  د. باساك به‌رزنجی‌، سه‌رۆكی‌ سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستانی‌ لەسەرە و تێیدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵا به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ بڕیاریداوه‌ هه‌ر پزیشكێك مۆڵه‌تی‌ نه‌خۆشی‌ له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت به‌هه‌مانشێوه‌ له‌نۆرینگه‌و كه‌رتی‌ تایبه‌تیش كارنه‌كات، جگه‌ له‌مۆڵه‌تی‌ دایكایه‌تی‌.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی‌ ده‌رچوونیه‌وه‌ كاری‌ پێده‌كرێت، هه‌ر پزیشكێكیش پێوه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بێت خۆی‌ به‌رپرسیار ده‌بێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز