كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و روحانی كۆتایی هات

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوور له‌ چاوی كامێراكان ئه‌نجام دران و نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاند

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كه‌ به‌رله‌ كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی توركیا-رووسیا-ئێران ئه‌نجامیاندا، كۆتایی هات.

دوای كۆبوونه‌وه‌ دووقۆڵییه‌كه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و روحانی له‌ كۆشكی چانكایا، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو وڵات ده‌ستی پێكرد.

هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوور له‌ چاوی كامێراكان ئه‌نجام دران و نزیكه‌ی دوو كاتژمێریان خایاند.

شاندی توركیا پێكهاتبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، فاتیح دۆنمه‌ز، وه‌زیری گه‌نجینه‌، به‌رات ئاڵبایراك، وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار، وه‌زیری كشتوكاڵ و كاروباری دارستانه‌كان، به‌كر پاكده‌میرلی، وه‌زیری بازرگانی، روهسار په‌كجان، سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌دین ئاڵتون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن.

سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-یش كۆده‌بێته‌وه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا- رووسیا- ئێران ده‌به‌سترێت.