كارگه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرانه‌ ئامانج

توانراوه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت

ئاگر له‌كارگه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی نه‌وتی سعودیه‌ له‌به‌قیق كه‌وته‌وه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: هێرشه‌كه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه‌ رایگه‌یاند: ئه‌و ئاگره‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كارگه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی نه‌وتی له‌به‌قیق كه‌وتۆته‌وه‌، به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دوای رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ توانراوه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌چۆنییه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / cnn