موسڵ - تەقینەوەیەك كوژرانی كەسێكی لێكەوتەوە

2 تیرۆریست لە ناحیەی گەیارە باشووری پارێزگای موسڵ دەستگیركران


سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە باشووری پارێزگای موسڵ، كەسێك كوژراوە.

ئەفسەر لە پۆلیسی  موسڵ، نەقیب محەمەد جبوری به‌ ئاژانسی ئانادۆڵو  راگه‌یاندووه‌كه‌  لە ناحیەی شورە باشووری پارێزگای نەینەوا، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقیوەتەوە.

بە گوتەی محەمەد جبوری لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە كوژراوە و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دوو تیرۆریست لە ناحیەی گەیارە باشووری پارێزگای موسڵ دەستگیركراون.

لە راگەیەندراوەكەدا، وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی دەستگیركردنی دوو تیرۆریستەكەوە، نەخراوەتەڕوو.