كرێكارێك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وته‌ خواره‌وه‌و گیانى له‌ده‌ستدا

ته‌مه‌نى 28 ساله‌

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کار  بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، دوێنێ چوارشه‌ممه‌  کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کار و لە بینایەکی نیوە کاردا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە نهۆمی دووه‌ م گیانی لەدەست داوە.

 رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت ،  ناسنامەی ئەو کرێکارە تەمەن 28  ساڵانەی “رەسوڵ بایزیدی پور” خەڵکی ئاوای لەج ڕاگەیاندووە.

له‌كۆتادا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێێت ، بە پشت بەتن بە ئاماری تۆمار کراو لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە 3 هه‌فته‌ لانیکەم 10 کرێکار لە شارەکانی کوردستان بە هۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز