فرسه‌ت سۆفی به‌ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا

به‌زۆرینه‌ى ده‌نگی ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگای هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12 ى 9 ى 2019 ،  ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دكتۆر فرسه‌ت سۆفی وه‌كو كاندیدی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، هاوكات وه‌كو تاكه‌ كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌بوو و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كاندیدبوونی و كارنامه‌ی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای هه‌ولێر خسته‌ڕوو

 

دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر داوای لێكرا سی ڤی خۆی پیشكه‌ش بكات و بیخوێنێته‌وه‌. دوای خوێندنه‌وه‌ی سی ڤییه‌كه‌ی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی بیست و حه‌وت ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری به‌ده‌ستهێنا و وه‌كو پارێزگاری نویی هه‌ولێر ده‌ستنیشان كرا .