به‌وێنه ... كوڕ و كچێكى ته‌مه‌ن 12 و 15 ساڵان به‌په‌ت كۆتاییان به‌ژیانى خۆیان هێنا
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کوڕێکی تەمەن15 ساڵ و کچێکی تەمەن 12 ساڵ لە شاری سەقز کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت به‌پێى راپۆرتى پێگه‌یشتوو پێمان ، ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو کوڕێکی تەمەن 15 ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ”هادی سەمەدیان“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت ، ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردووش كچێكى ته‌مه‌ن 12 ساڵ خەڵکی گوندی کانی بەندی سەقز بە ناوی ”ئیلاهە ڕەحیمی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئیلاهە بە رێكخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووه کە ئیلاهە لە کاتی یاری کردن سەری گیری کردووە و گیانی لە دەست داوە، بەڵام دوو سەرچاوەی دیکە لەو گوندە هەواڵی خۆکوشتنی ئیلاهەیان بۆ هەنگاو پشتڕاست کردووەتەوە.

دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز