مارك ئه‌سپه‌ر: توركیا ناتوانێت ببێته‌ خاوه‌ن سیسته‌می شه‌ڕكه‌ری F-35

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاتی توركیا ناتوانێت ببێته‌ خاوه‌ن سیسته‌می شه‌ڕكه‌ری F-35 . 

مارك ئه‌سپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاتی توركیا به‌هۆی كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی جۆری S400ی ڕووسی ناتوانێ سیسته‌می شه‌ڕكه‌ری F-35 له‌ ئه‌مه‌ریكا بكڕێت و ببێته‌ خاوه‌ت سیسته‌مه‌كه‌ . 

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕه‌وشی توركیا به‌هۆی ئه‌ندامێتی له‌ په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" جیاوازه‌، به‌و پێیه‌ی له‌ نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆ ڕێككه‌وتنێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ پابه‌ند بن به‌ ڕه‌وشتی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كان . 

ئه‌سپه‌ر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ ووردی پابه‌نده‌ به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌یارانی  ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا .