گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری منداڵه‌ نۆ ساڵیه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ ماره‌ ده‌كرێت


مارەکردنی کچێکی تەمەن نۆ ساڵان لە شاری بەهمەئی پارێزگای کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد لە ئێران هەڵوەشێندرایەوە، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات ناڕەزایەتی زۆری خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێكه‌وته‌وه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ماڕه‌بڕینی كچێگی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان له‌ پارێزگای كۆهكیلۆیه‌ بۆیه‌ر ئه‌حمه‌دی ئێران دروستبوونی ناڕه‌زاییه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ .

له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌یی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و كچه‌ منداڵه‌ له‌ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ ماره‌ ده‌كرێت و دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵاه‌یه‌تیه‌كان چالاكی داكۆكیكار له‌ مافی منداڵان ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌هۆی ناره‌زاییه‌كان حه‌سه‌ن نگین تاجی سه‌رۆكی گشتی دادگای كۆهكیلۆیه‌ و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند ئه‌و گرێبه‌سته‌ هاوسه‌گریه‌ییان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ رێكاری یاساییش به‌رامبه‌ر به‌ زاوا و به‌خێوكه‌ری منداڵه‌كه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ی ماره‌بڕینه‌كه‌ی به‌رێوه‌بردووه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر.

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی پارێزگاریی کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد دەڵێت، مارەکردنی کچانی ژێر 13 ساڵ لەو پارێزگایە بووەتە دیاردە.

 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
12,675,639
گیان له‌ده‌ستدان
563,936
چاکبوونەوە
7,403,491
تووشبووان
8,937
گیان له‌ده‌ستدان
306
چاکبوونەوە
3,211
تووشبووان
75,194
گیان له‌ده‌ستدان
3,055
چاکبوونەوە
43,079