یه‌كه‌مین حاڵه‌تی مردن به‌ جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆمار كرا

تووشی ته‌نگه‌نه‌فسییه‌كی زۆر بۆته‌وه‌

دوێنێ هه‌ینی به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌مریكی رایانگه‌یاند ، ئه‌و نه‌خۆشه‌ی كۆچی دوایی كرد جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیی به‌كار ده‌هێنا.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌سه‌ڵاتداران به‌ په‌له‌ ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌، چونكه‌ 200 حاڵه‌تي دیكه‌ی هاوشێوه‌ هه‌یه‌ كه‌ مه‌ترسی مردنیان لێده‌كرێت.

له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ جینیڤه‌ر لایدن ، به‌رپرسی پزیشكی له‌ ویلایه‌تی ئینلوێ رایگه‌یاند: راپۆرتی ئه‌وه‌مان پێگه‌یشت كه‌ كه‌سێك دوای ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی كێشاوه‌، تووشی ته‌نگه‌نه‌فسییه‌كی زۆر بۆته‌وه‌ وكۆچی دوایی كردووه‌، پاشانیش گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

لایدن ره‌تیكرده‌وه‌ ره‌گه‌زی نه‌خۆشه‌كه‌ ئاشكرا بكات و ته‌نها گوتی: ته‌مه‌نی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی تا ئێستا له‌ ویلایه‌ته‌كه‌ چاره‌سه‌ركراون له‌ نێوان 17 بۆ 38 ساڵاندایه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ سكای نيوز

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
18,834,716
گیان له‌ده‌ستدان
707,158
چاکبوونەوە
12,024,636
تووشبووان
15,500
گیان له‌ده‌ستدان
586
چاکبوونەوە
9,551
تووشبووان
137,556
گیان له‌ده‌ستدان
5,094
چاکبوونەوە
98,442