تره‌مپ: ئێران به‌ نیازی دانوستانه‌ به‌ڵام نازانێت چۆن ده‌ستپێبكات

ئه‌وان خه‌ڵكانێكی له‌خۆ باین و ئابووریان له‌ ره‌وشێكی زۆر خراپ دایه‌

دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند: ئێران نیازی دانوستانى هه‌یه‌، به‌ڵام نازانێت چۆن ده‌ست پێ بكات. 

دۆناڵد تره‌مپ گوتیشی، ئێمه‌ ده‌توانین به‌ په‌له‌ كارێك بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان نازانن چۆن ده‌ست پێ بكه‌ن.

سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌ به‌رپرسانی ئێرانی ڕایگه‌یاند: ئه‌وان خه‌ڵكانێكی له‌خۆ باین، به‌ڵام ئابووریان له‌ ره‌وشێكی زۆر خراپ دایه‌، گرانی له‌ ئێران گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی هه‌ره‌ به‌رز و ئه‌وان ئیتر ناتوانن نه‌وتیش بفرۆشن. 

دۆنالد تره‌مپ دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئێران به‌ شوێن ڕێككه‌وتنێكه‌وه‌ن به‌ڵام نازانن چۆن و له‌ كوێوه‌ ده‌ست پێبكه‌ن.