به‌ڤیدیۆ.. ئاگرین دلشاد كلیپی (ئه‌ڤین)ی  بڵاو كرده‌وه‌

چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانیی تۆماركراوی هه‌یه‌

گۆرانی بێژی لاو "ئاگرین دلشاد  نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی، كه‌ به‌ ناوی (ئه‌ڤین)ه‌، له‌ ماڵپه‌ڕی ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

ئاگرین دڵشاد گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌رێكی خه‌ڵكی كه‌ركووكه‌، ساڵی 2014 په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی ته‌واو كردووه‌، قووتابی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه‌، یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ گۆرانیبێژه‌ گه‌نجه‌كانی ئێستا، چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانیی تۆماركراوی هه‌یه‌.

 سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

كوردستان تیڤی / كامران