له‌ ناحییەی ڕزگاری به‌هۆی یاری ئاگرینه‌وه‌ دوو منداڵ سووتان

بەهۆی سەختی برینه‌كانیانه‌وه‌ ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراون


بەھۆی یاری ئاگرینەوە لە کەلار دوو منداڵ سووتان و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران.

لەراگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان هاتووه‌، دوێنێ یەكشەممە لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا، لە ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلار، دوو منداڵی تەمەنی هەشت ساڵ و حەوت ساڵ، یاری ئاگرینیان خستووەتە نێو بەرمیلی نەوتەوە و لەئەنجامدا پێیاندا تەقیوەتەوە و هەردووكیان بەسەختی بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای گەیاندنیان بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار و چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختی برین و رێژەی سوتانەكەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراون.