
مەسرور بارزانی: كوردستان ماڵی گه‌وره‌ی هه‌موومانه
8/8/2019 - 19:49
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كاتی چاندنی دار زه‌یتونێك گوتی: كوردستان ماڵی گەورەی هەموومانە، با هەموومان بە یەكەوە هەوڵ بدەین ماڵەكەمان خۆشتر و جوانتر بكەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەڵامی چاڵێنجی سەرۆكی هەرێم، برای بەڕێزم كاك نێچیرڤان دەدەمەوە، بە چاندنی دارێكی زەیتون، كە دارێكی تەمەندرێژ و بەرهەمدارە.
مەسرور بارزانی لە كۆتاییدا گوتی: منیش له چاندنی ئه‌م داره به‌شداریم كرد له هه‌ڵمه‌تی دارێك بچێنه شارێك سه‌وز بكه، هه‌ر لێره‌وه منیش چاڵێنجی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رێز خاتوو رێواز، وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌رێز حاكم به‌نگین ده‌كه‌م، كه ئه‌وانیش به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن به هیوای كوردستانێكی جوانتر و ئاوه‌دانتر و سه‌قامگیرتر.

masrur_barzani.jpg
- Log in to post comments