هواوی نوێترین مۆبایلی خۆی به‌ ناوی NOVA 5I PRO ئاشكرا كرد!

كۆمپانیای هواوی چینی مۆبایلێكی نوێی ئاشكرا كرد له‌ چه‌مكی نۆڤا

كۆمپانیای هواوی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری مۆبایل و ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كانی تر نوێترین به‌رهه‌می خۆی ئاشكرا كرد له‌ چه‌مكی NOVA وه‌ به‌ ناوی Huawei NOVA 5i Pro ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ی هواوی به‌ ته‌واوه‌تی جیاوزه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی تری چه‌مكی نۆڤا و شایه‌نی باسه‌ كه‌ له‌م به‌رهه‌مه‌ی هواویدا یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری كیرین 710 گرۆڕنكاری تیا كراوه‌ و گۆڕدراوه‌ بۆ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری كیرین 810 ئه‌مه‌ش واتا له‌م به‌رهه‌مه‌دا هواوی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری 810 به‌كارده‌بات و ماوه‌ی نمایشكردنیشی ئه‌كه‌وێته‌ 26ی ئه‌م مانگه‌ و شایه‌نی باسه‌ سه‌ره‌تا له‌ بازاره‌كانی وڵاتی چین به‌رده‌ست ئه‌بێت و به‌پێی ماڵپه‌ڕێكی باوه‌ڕپێكراوی چینیه‌وه‌ بێت پێشبینی ئه‌كرێ هه‌ڵگری وه‌گه‌ڕخه‌ری Android 9 Pie بێت و به‌ پێی گوته‌ی ماڵپه‌ڕی Gadgest 360 بێت ناوی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ له‌ لیستی ئه‌ندرۆید 9 پای دا بینراوه‌.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مۆبایلی Huawei NOVA 5I PRO

هه‌ڵگری 4 كامێرا له‌ پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ به‌ ڕوونی 48+8+2+2 میگاپێكسڵ و له‌گه‌ل كامێرایه‌كی سێڵفی به‌ ڕوونی 32 مێگاپێكسڵ.

به‌ دوو ئاست به‌رده‌ست ئه‌بێت كه‌ یه‌كه‌میان هه‌ڵگری بیرگه‌ی هه‌میشه‌یی 128GBه‌ له‌گه‌ل بیرگه‌ی كاتی 8GB و ئاستی دووه‌م هه‌ڵگری بیرگه‌ی هه‌میشه‌یی 256GBه‌ له‌گه‌ل بیرگه‌ی كاتی 8GB .

شایه‌نی باسه‌ ئاست به‌رزه‌كه‌ پشتگیری بیرگه‌ی ده‌ره‌كی microSD  ئه‌كا.

هه‌ڵگری ڕونمایه‌كه‌ له‌ جۆری IPS به‌ قه‌باره‌ی 6.26 ئینج و Ful HD یه‌ به‌ ڕوونی (1080×2340 pixels) و به‌ هێزی 2.2GHz octa-core

هه‌ڵگری باترییه‌ك به‌ هێزی 3,900mAh  .

و پاشتگیری ئینته‌رنێتی 4G LTE ش ئه‌كا.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران