یه‌كه‌مین خولی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندرا

هاوكات ئه‌نجامی پێشبڕكێی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ده‌قی كوردی ڕاگه‌یه‌ندرا

كۆمپانیای مه‌ستی فیلم و ناوه‌ندی شانۆی تاڤ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ شانۆكاران و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تی شاری سلێمانی یه‌كه‌مین خولی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندرا، كه‌ بڕیاره‌ ساڵانه‌ له‌ ڕۆژی جیهانی شانۆدا و له‌ ۲۷/۳/۲۰۲۰ به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.

هاوكات ئه‌نجامی پێشبڕكێی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ده‌قی كوردی ڕاگه‌یه‌ندراو هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان( به‌رهه‌م ئه‌نوه‌ر خه‌ڵاتی یه‌كه‌م و دارۆ عه‌زیز خه‌ڵاتی دووه‌م و په‌روێز ئاحمه‌دی خه‌ڵاتی سێیه‌میان به‌ده‌ست هێنا).

وه‌ هاوكات ڕێزلێنانی تایبه‌تی كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندو كه‌سایه‌تی كرا له‌ پێناو ماندوبونیان له‌ خزمه‌تی بوواری ڕۆشنبیری و شانۆی سلێمانی.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv