له‌هێرشێكدا دوو پاسداری ئێران كوژران و دووی دیكه‌یش برینداربوون

له‌پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان

له‌ ئاكامی پێكدادانێك له‌ نێوان سوپای پاسداران و گرووپێكی چه‌كداری له‌ قه‌زای سه‌راڤان سه‌ربه‌ پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، دوو پاسدار كوژران.

ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامی پێكدادانێك له‌ نێوان سوپای پاسداران و گرووپێكی چه‌كداری له‌ قه‌زای سه‌راڤان نزیك سنوور له‌گه‌ڵ پاكستان، دوو پاسدار كوژراون و دووی دیكه‌یش برینداربوون.

"جه‌یشول عه‌دل" كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ وه‌ك "رێكخراوی تیرۆریستی" له‌قه‌ڵه‌مدراوه‌ و خۆیشی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات "داكۆكی له‌ مافه‌كانی‌ گه‌لی به‌لوجی سوننه‌ مه‌زهه‌ب ده‌كات" خه‌باتی چه‌كداری ده‌كات له‌ دژی ئیداره‌ی تاران.