نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رۆبێرتۆ باوتیستا ئاگوتی ئیسپانی تۆماركرد

له‌پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی

له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان

، نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك و ‌ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، چوار شه‌ش، شه‌ش سێ، شه‌ش دوو له‌ ڕۆبێرتۆ باوتیستا ئاگوتی ئیسپانی و پۆلێنكراوی بیستودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ یاری كۆتایی و تیایدا ڕووبه‌ڕووی فیدرێر ده‌بێته‌وه، جێگای باسه‌ دیۆكۆڤیچی ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ و خاوه‌نی چوار نازناوی ویمبڵدۆن و پازده‌ نازناوی گراندسلام، بۆ شه‌شه‌م جاره‌ ده‌گاته‌ یاری كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌و بۆ بیستوپێنجه‌مین جاریشه‌ له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی، یاری كۆتایی یه‌كێك له‌ چوار پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌كانی جیهان ئه‌نجامده‌دات