مایك پێنس : پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێران ئه‌م دان به‌خۆداگرتنه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ لاوازی دانه‌نێت

ترامپ هه‌رگیز ڕێگه‌ نادات ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی

مایك پێنس ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: با به‌ ڕوونی پێتان بڵێم، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێران ئه‌م دان به‌خۆداگرتنه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ لاوازی دانه‌نێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: : ئێمه‌ هیواداری باشترین به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان ئاماده‌ن پارێزگاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی و تاكه‌كانمان و هاوڵاتیانمان بكه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌دا.

گوتیشی: واشنتن له‌ڕێی سزاكانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ هه‌رگیز ڕێگه‌ نادات ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا