سبه‌ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان "به‌رهه‌م عه‌لی" دوو كتێبی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

(3660.. بیره‌وه‌ریی گه‌نجێكی كوردستانیی ئاشووری له‌ زیندانه‌كانی عێراقدا)

سبه‌ی سێشه‌مه‌ 9/7/2019 نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان به‌رهه‌م عه‌لی دوو كتێبی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان (به‌رهه‌م عه‌لی) رێوه‌ڕسمی ناساندن و واژۆكردنی دووكتێبی له‌ ژێر ناوی( 3660.. بیره‌وه‌ریی گه‌نجێكی كوردستانیی ئاشووری له‌ زیندانه‌كانی عێراقدا) به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوده‌كاته‌وه‌ ،كه‌ باس له‌ بیره‌وه‌ری 10 ساڵی گه‌نجێكی كریستیانی نێو و شۆرش و بزاڤی ئازاد خوازیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات له‌ زیندانه‌كانی رژێمی به‌ عسدا.

رێوره‌سمه‌كه‌ له‌ هۆڵی كۆنفراسه‌كانی هۆتێل رۆتانا – هه‌ولێر كاتژمێر 6 ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

كوردستان تیڤی / كامران