ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ ئه‌لمانیا ده‌كات به‌شێك له‌ سەربازانی ڕه‌وانه‌ى سووریا بكات

ئه‌مه‌ریكا: بابەتەكەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا باسكردوە

جێمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا رایگەیاند، "ئەڵمانیا لە قۆناغی سیاسیی باكوری سوریا و بەرەنگاربونەوەی داعشدا رۆڵی چالاكی هەیە، بەڵام چاوەڕوانی پشتگیریی زیاتری ئەڵمانیاین لەوبارەوە و دەمانەوێت سەربازانی ئەڵمانیا، جێگای بەشێك لە سەربازانی ئێمە بگرنەوە".

وتیشى" ئەو سەربازە ئەڵمانییانەی دوای كشانەوەی سەربازانی ئەمریكا لە باكوری سوریا جێگایان دەگرنەوە، پێویستە توانای شەڕكردنیان هەبێت

جێمس جێفری وتیشی" پێویستە سەربازەكان چەكی قورسیشیان پێ بێت، بەڵام ئەو هێزانەی كە بۆ هێرشكردن بەكاردێت لە هێزە سورییەكان پێكدەهێنرێن".

نوێنەرەكەی ئەمریكا ئاشكرایشیكرد" بابەتەكەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا باسكردوە و ئەڵمانییەكان بیر لە بابەتەكە دەكەنەوە و بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن كە دەتوانن چی بكەن".