به‌بڕیاری ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی توركیا له‌ پۆسته‌كه‌ی لادرا

دوای دابه‌زینی نرخی لیره‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو

دوای دابه‌زینی نرخی لیره‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، به‌بڕیاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌ركۆماری توركیا، موراد چه‌تینكایا ، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی توركیا له‌ پۆسته‌كه‌ی لادرا و له‌ جێگای ئه‌و جێگره‌كه‌ی موراد ئویساڵ كرا به‌ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ده‌ست نیشان كرا.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ مورات چه‌تینكایا به‌ مادده‌ی زیاده‌ی ٣٤ی بڕیارنامه‌ له‌بری یاسای ژماره‌ ٣٧٥و بڕیارنامه‌ی ژماره‌ ٣ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار  له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی كۆماری توركیا بووه‌. دوای چۆڵبوونی پۆسته‌كه‌ش، مورات ئویساڵ كه‌ پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد، بووه‌ته‌ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی كۆماری توركیا.